ئیجلاسی هەمبەستگی فارسەکان و لیک ترازانی زیاتری کوردەکان لە کۆڵن: ئاوڕێک لە ڕاپۆرتی کاک رەحمەت عەزیزی کاک حوسێن یەزدانپەنا هەر لە یەکەم هە ... دیاری نه‌کراو
ئیجلاسی هەمبەستگی فارسەکان و لیک ترازانی زیاتری کوردەکان لە کۆڵن برایم جەهانگیری
ئاوڕێک لە ڕاپۆرتی کاک رەحمەت عەزیزی
کاک حوسێن یەزدانپەنا هەر لە یەکەم هەنگاو دا دژایەتی ئاڵای ئێرانی کردووە و کوتوویە نابێ لەو شوێنە دابندرێ واتە لە کۆبوونەوەکەدا؟ پاشان ئەوە قسەی کاک سەدیق بابایی یە لەو کوبوونەوەیە دا " یه‌کێکی دیکه له کورده به‌شداربوه‌کان سه‌دیق بابایی بوو که له به‌شیک له قسه‌کانیدا روی قسه‌ی له فارسه‌کان کرد و گوتی که ئه‌منی کورد به جه‌سته‌ی خوێناویه‌وه به‌شداری ئه‌م ئێجلاسه ده‌که‌م. ناوبراو لیستی کوشتاری رێبه‌رانی کوردی به ده‌ست فارسه‌کان هه‌ر له کۆنه‌وه تا ده‌گاته حه‌مزه ئاغای مه‌نگور، سمکوی شکاک و پیشه‌وا و دوکتور قاسملو و دوکتور شه‌رفکه‌ندی له لاپه‌ره کاغذیکدا کۆ کردبوه و پێشتر له نێوان به‌شداراندا بڵاوی کردبوه‌وه. گوتی که ئه‌مه سه‌ندی قه‌تلی عامی ئێمه‌ی کورده له لایه‌ن ئێوه‌وه." .....................لێرەدا پرسیار ئەوەیە یەکەم، ئەگەر ئێوە دژایەتی ئاڵای ئێرانتان دەکرد بۆ هەر لە سەرەتاوە دەگەڵیان دا دەنیشتن. خۆ هەموو لایەک دەزانین کە هەرچی فارسە بە سەلتەنەت تەلەب و ئەوانی دیکەوە ئاڵای 3 رەنگی شێر و خۆر نیشان لە پشت سەریان نەبێ دەنگیان نایە! دووهەم ئایا ئەو کۆبوونەوە بۆ ئەوە بووە کە بە جەستەی خوێناوییەوە فارسەکان محاکەمە بکەن یان مەیدانێک بووە بۆ ئەوەی بزانین کێ لە کێ کوردتر بووە! یان چوون بەرەیک و هەیئەتێکی کار بۆ رووخانی رێژیم پێک بێنن و لە هەمان کات دا مەسەلەی کوردیشیان پێ بناسێنن و پیان بسەلمێنن؟ ئەگەر بۆ شەڕ چوون لە خۆڕا چوون و نەدەبوو چووبان ، چوونکە کورد بە رادەی پێویست شەڕی بە ملیەوە بووە وپێویست بە زیاتری ناکات. ئەگەریش بۆ ئەوە چوون کە بە ئاکامێک بگەن ئەشەدەم بیللا نە بۆ قازانجی میلەتی کورد لە وێ بوون و نە هیچ، ئەوە نییە هەر کەس راپۆرت بڵاو دەکاتەوە هەر هەمان ئاش و هەمان کاسەیە! ئەوە نییە هەر کەسە و دەیهەوێ کە خۆی بە پاک و خەڵکی دیکە بە سازشکار و شتی لەو بابەتە بقەبڵێنێ! قسەی ئاخر ئەگەر تا ئێستا فارستان نەناسیبێ ئەوە قسەم نییە ، دەنا ئەگەر ناسیبێتتان یان دەبێ شەرم لەوە نەکەن کە لەگەڵ ئێران دەمێننەوە و فیدرالیزمتان قەبووڵە کە شتێکی خەراپ نییە ، کەواتە دەبێ بچن دەگەڵ فارسەکان قسە بکەن و بۆ پیک هێنانی بەرەیەک بە قەولی فارس دەلی چانە زەنی بکەن و شتێک وەک سەنەد بە قازانجی کورد لە دانیشتنەکان ئیمزا بکەن. ئەگەر نا بۆ چوون بۆ ئەو کۆبوونەوە؟ چوون فارسەکان روون کەنەوە؟ ئەگەرچی هەر سەرلەبەری ئەو کۆبوونەوەیە بە بروای من بەخۆڕاییە چونکە نا‌کرێ هێزە کوردییەکان پیش ئەوەی لە کۆببونەوەیەکی وا دا بەشدار بن یەکتر نەبینن و بە بەرنامەیەکی هاوبەش نەچن بۆ شوێنی وا. جا تەماشای ئەو هەڵسەنگاندنە بکەن؟: " بۆ هه لبژاردنی کوتایی هه‌موو که‌س حه‌قی خۆ کاندید کردنی هه‌بوو و ژماره‌یه‌کی زۆر خۆیان کاندید کرد و له ئاکامدا پانزه که‌س وه‌ک ئه‌ندامی سەرەکی و سێ که‌س وه‌ک ئه‌ندامی جێگر هه‌ڵبژیردران. خاڵی جێێ وردبوونه‌وه و تێ‌ڕامانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ من ته‌نیا ی‌ک شت بوو ئه‌ویش ئاکام و ژماره‌ی ده‌نگه‌کان بوو. له‌م هه‌ڵبژاردنه نوێنه‌ری حدک کاوه ئاهەنگەری له ناو به‌ربژاره کورده‌کاندا دەنگێکی زۆری هێنایەوە و لە نەفەراتی یەکەم تا چوارەم بوو............... دو رای جیاواز له سه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ی ده‌نگ که نوینەری حدک هێنایه‌وه هه‌بوو. هێندێک که‌س پێیان وابوو که ناوبراو و حیزبه‌که‌ی پێش گیرانی کونفرانس له گەڵ فارسه‌کان ریککه‌وتوون هه‌ر بۆیه فارسه‌کان ده‌نگیان پێێ داوه._ دیاره به بێ ده‌نگی فارسه‌کان ئێمکانی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌نگه نه‌بوو_. رای دووهه‌م ئه‌وه بوو که فارسه‌کان به دیتنی پشتیوانی کاوه ئاهه‌نگه‌ری و حدک له ئالای ئێران و دژایه تی کردنی ناراسته‌وخۆی فێدرالیزم بڕیاریان داوه که ده‌نگی متمانه‌ی پێێ بده‌ن." نوێنەری حدکا وا دیارە کێشەی دەگەڵ فارسەکان نییە بەڵکوو دەگەڵ نوێنەری حدک کیشەی هەیە بەتایبەتی پاش ئەوەی کە دەنگی زۆرینە دێنێتەوە ، ئەگەرچی لە بیری چۆتەوە لە سەرەوەتر کوتویەتی کە کوردەکان زۆربەی دەنگیان هەبووە لەو ئیجلاسە دا بەڵام مەعلووم نییە کوردەکان کە زۆربەی دەنگیان هەبووە بۆ دەنگیان داوە بە کاوە ئاهەنگەری کە هەموو هەوڵی کاک رەحمەت ئەوەیە وەک سازشکاری یەکەم دەگەڵ فارسەکان بیناسینێ!
من بەش بەحالی خۆم کۆبوونەوەی ئاوهام پێ بە قومارۆچکەی منداڵانە و دڵنیام ئاکامی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە جگە لە زەرەر هیچ سوودێکی بۆ کورد تێدا نییە و نەبووە. ئێوە بۆ بەرژەوەندی کورد نەچوون بۆ قازانجی خۆتان چوون، بۆ حیزبەکان چوون! هەرکەس ویستوویە خۆی بکاتە دەمڕاست و کوردی عەیارە 24 و وەسەلام، کەس بۆ ئەوە لە وێ نەبووە کە هەوڵێک بۆ ئایندەی کورد بدات. ئەو بەڵگەنامەکان لەبەردەست دان و حاشایان لیناکرێ.
